کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خان" یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی شێعری چوارینەی كوردیی باشوور به‌رهه‌می بابەک ده‌وڵه‌تی شاعیری كرماشانی چاپ کرا

16:50 - 11 خەرمانان 2721

یەکەمین کۆمەڵە شێعری چوارینەی کوردیی باشوور بەرهەمی بابەک دەوڵەتی، شاعیری کرماشانی چاپ و بڵاو کرایەوە. بابه‌ك ده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی ١٣٥٣ی هه‌تاوی له‌ شاری كرماشان له‌ دایك بووه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماستەری زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسییه و له‌ ساڵی ١٣٧٢ به‌ شێوه‌ی پڕۆفیشناڵ لە بواری ئەدەبییە کار دەکا. ناوبراو له‌ بواری شێعری فەلسەفییەوە شاره‌زا و پسپۆڕه‌ و له‌ غه‌زه‌ڵه‌كانیدا له سه‌رچاوه‌ی‌ فه‌لسه‌فی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. شایانی باسه‌ بابه‌ك ده‌وڵه‌تی له‌ شاری كرماشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ند ڕێكخراوه‌ی ئه‌ده‌بی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و و له‌و بواره‌وه‌ هاوكاری لاوانی كرماشانی كردووه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ نابراو چه‌ند ده‌وره‌ نووسه‌ر و به‌ڕه‌وه‌به‌ریی به‌شی زانستی و فستیڤاڵه‌ جۆرجۆره‌كان و داوه‌ریی كێبه‌ركێ ئەدەبییەکانی قوتابییانی كرماشان بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا شاره‌زایی هەیە و ساڵانێك لاپه‌ره‌ی ئه‌ده‌بیی ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی ناوچه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.