کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدان و بریندابوونی زیاتر لە ٢٠هاونیشتمانی لە مەریوان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

17:22 - 11 خەرمانان 2721

بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری مینیبووس لە مەریوان، زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱٤۰۰ی هەتاوی، بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی "مینیبووس" لە ڕێگەی نێوان، مەریوان ئاوایی "پیر سەفا" بۆ زیارەتگای "وەیس"ٚ لە دوڵی پاڵەنگان، خوارەوەی ئاوایی "تفێن" تا ئێستا، زیاتر لە ٢٠ کەس لە خەڵکی شاری مەریوان و دەورووبەری گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، لە دۆخێکی خراپی جەستەیی دان. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێرای بەداخ بوونی بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی شاری مەریوان و تێکڕای بنەماڵەی قوربانیان ڕادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.