کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو شوان لە بەرزاییەکانی سەر سنووری بانە

16:24 - 21 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی سەر سنووری بانە، لە نزیک ئاوایی ''بلەکێ'' تەقەیان لە دوو شوان کردووە کە لە ئاکام‌دا بە قووڵی بریندار بوونە. ڕێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو، ناوی ئەو دوو هاووڵاتییەی ''محەممەد'' و ''ڕامیار'' ڕاگەیاندووە. شایانی باسە ''محەممەد'' چوار فیشەک و هەروەها ڕامیار یەک فیشەکی بەرکەوتووە و تاکوو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئەو دوو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانە‌دا خەوێنراون. شایانی باسە کە ئەوە یەکەمجار نییە کە کۆماری ئیسلامی بە بیانووی هەبوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم لەسەر سنوورەکان، تەقە لە هاووڵاتییان دەکا.