کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەریوان

14:39 - 10 رەزبەر 2721

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر لە مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، "ڕەحیم بادکان" ناسراو بە "ڕەحیم مەلا تۆفیق"، خەڵکی ئاوایی کانی‌کووزەڵەی سەر بە شاری مەریوان و کەسایەتیی خۆشەویست و خۆشناوی ناوچەی سەرشیوی مەریوان بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. شایانی باسە کە ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و گەلدۆست بووە و هەروەها خاوەن بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و جێی متمانە و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکەیە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک ڕەحیم بادکان و ئاوایی کانی‌کووزەڵە و ناوچەی سەرشیوی مەریوان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.