کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی ماری‌جوانا لەلایەن سپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان

13:42 - 11 رەزبەر 2721

مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی سپای پاسداران لە کوردستان "ماری‌جوانا" دەچێنن. بەپێی هەواڵە خۆجێیەکان لە گوندی "گۆگجە" سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، چەند کەسی ئەو گوندە لەگەڵ سێ کەسی دیکە خەڵکی دیواندەرە، پێکەوە بە هاوبەشی گیای ماری‌جوانایان چاندووە. ئەو چەند کەسەی خەڵکی "دیواندەرە" هەوڵیان دابوو کە بەشێک لە ماری‌جواناکە بدزن کە ئەو چەند کەسەی گوندی ''گۆگجه" پێیان دەزانن و دوو کەسیان دەگرن و پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر و ڕاگرتنیان لە ماڵەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، دواتر کاغەزێکیان پێ واژۆ دەکەن کە گوایە بۆ دزینی مەڕوماڵات هاتوون . هەروەها کاتێک کە هەستیان کردووە کارەکەیان ئاشکرا بووە و خەڵک پێی زانیون، شوێنی چاندنی ماری‌جواناکەیان کێڵاوە، بۆ ئەوەی ئاسەواری دیار نەمێنێت. شایانی باسە کە ناوەنده ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیم لەم کارە ئاگادارن و خۆیان لە کوردستان بە هاوکاریی مۆرەکانی خۆیان ماری‌جوانا دەچێنن.