کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

13:46 - 11 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاونیشتمانییەک بە ناوی "کەیوان ڕەحیمی" خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی "پڕۆپاگاندا بەدژی کۆماری ئیسلامی ئیران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. کەیوان رەحیمی، لە بواری میدیایی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بووە و لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ساڵی ۹۹ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەسبەسەر و دوای لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێی ئاماژەیە کە ساڵانە بە سەدان کەس لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ڕێژیمەوە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەسبەسەر دەکرێن و تۆمەتی جۆراوجۆریان وەپاڵ دەدەن و حوکمی بەندکرانیان بەسەردا دەسەپێنن.