کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵەرێکی کورد وەکوو باشترین لێکۆڵەری ساڵی ٢٠٢١ی جیهان دیاری کرا

15:11 - 5 خەزەڵوەر 2721

لێکۆڵەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکوو باشترین لێکۆڵەری ساڵی ٢٠٢١ی جیهان دیاری کراوە. دامەزراوەی نێونەتەوەیی تەکنۆلۆژیای فەکتۆری، لێکۆڵەرێکی کورد، بە ناوی دوکتور "ئەکبەر حەیدەری"، مامۆستای زانکۆی "فێردەوسی" لە شاری مەشهەد و خەڵکی ساری سەقز لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەکوو باشترین لێکۆڵەری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لە جیهاندا دیاری کردووە. جێگای ئاماژەیە کە دوکتور "ئەکبەر حەیدەری"، یەکێک لە لێکۆڵەرە بلیمەتەکانی کورد و شاری سەقزە کە خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرای جوغرافیا و پلانداڕێژیی شارسازییە و چەندین کتێب و وتاری جۆراوجۆری بڵاو کردووەتەوە، هەروەها ئەندامی ناوەندی بلیمەتەکانی وڵاتی ئێران و هەنووکەش مامۆستای زانکۆی "فێردۆسی" لە شاری مەشهەدە.