کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەخشینی خەڵاتی باشترین وێنەی هونەری لە دانیشتنی گۆڕانکارییە سروشتییەکانی ئێسکاتلەند بە خاتوونێکی کورد

14:21 - 12 خەزەڵوەر 2721

خاتوو "سۆنیا ساڵحیان" هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی سەقز دانیشتووی وڵاتی ئێسکاتلەند، خەڵاتی باشترین وێنەی هونەری لە دانیشتنی گۆڕانکارییە سروشتییەکانی ئێسکاتلەندی بردەوە. دانیشتنی گۆڕانکارییە سروشتییەکانی ئێسکاتلەند کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوبەشی نوێنەرانی ٢٠٠ وڵات لە شاری گلاسکۆی ئێسکاتلەند بەڕێوە چوو، ئەرکی دیاریکردنی ڕێگەچارە و باس لەسەر ئەو کێشانەیە کە بۆ سروشتی زەوی پێکهاتووە و دەتوانێ ژیانی داهاتووی خەڵک و دنیا بخاتە مەترسیەوە، کە بریتین لە کون‌بوونی لایەی ئۆزۆن، لەنێوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن و چوونە سەرەوەی ڕادەی گازی گوڵخانەیی کە دەبێتە هۆی گەرم‌بوونی زەوی. شایانی باسە کە ئەم کۆنفڕانسە لەژێر ناوی کونفڕانسی cop 26 لە ماوە ٢٨ی ئۆکتۆبر تاکوو ٣١ی ئۆکتۆبر بەڕێوە چوو.