کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی حیزب

03:38 - 13 خەزەڵوەر 2721

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 12ی خەزەڵوەری 1400ی هەتاوی (بەرامبەر بە 3ی نوامبری 2021ی زایینی) ئەمین یوسفی، پێشمەرگەی دڵسۆز و فیداکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشیی کورۆنا ماڵئاوایی لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد. هاوڕێ ئەمین یوسفی، ناسراو بە رێبوار لە ساڵی 1358ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و خەباتگێر لە ناوچەی سەقز چاوی بە دونیا هەڵێنا. هەتا دووی دواناوەندی خوێندی و بەدوای ئەوەدا باری ژیان و گوزەرانی بنەماڵەی ناچاری کرد دەست لە خوێندن هەڵبگرێ و خەریکی کار و کاسبی بێ. ئەمین یوسفی لە ساڵی 1387ی هەتاوی پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە و هەر کار و ئەرکێکی حیزبی پیێ سپێردراوە بەوپەڕی تواناوە بەڕێوەی بردوون. لە ساڵی 1398 پەڕیوەی باشووری کوردستان و لە بەهاری 1399دا پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو، و لە کومیتەی سنوور و ناوەندی 3ی کوردستان ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی زۆر دڵسۆزانە بەرێوە دەبرد. بەداخەوە نەخۆشیی کورونا لەوە زیاتر دەرفەتی پێ نەدا لە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی بەردەوام بێ. بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ ئەمین یوسفی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.  

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمیسیۆنی پێشمەرگە

12/8/1400