کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی کورد لە ڕیزی ١٠ مامۆستای هەڵبژاردەی جیهان

13:32 - 13 خەزەڵوەر 2721

خاتوو "سورەیا موتەهەرنیا" مامۆستای کوردی خەڵکی بیجار خەڵاتی باشترین مامۆستای جیهانی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مامۆستایان پێ‌بەخشرا. ناوبراو خاوەن پلەی دوکتورای پلاندارێژییە و ماوەی ٢٦ ساڵە لە گوندەکانی بیجار مامۆستای خوێندنگەیە و تاکوو ئێستا بەبێ ‌یارمەتی دەوڵەتیی، یارمەتی زیاتر لە ١١٠٠ قوتابی داوە کە ٢٧٠ کەس لەم منداڵانە نەخۆشیی تایبەتیان بووە کە بە هەوڵ و زەحمەتی ئەم مامۆستایە، چارەسەر کراون. خەڵاتی نێودەوڵەتیی مامۆستا ساڵانە بەو مامۆستایانە دەدرێ کە ژیانی خۆیان بەختی منداڵانی وڵاتەکەیان دەکەن و شێوەیەکی نوێ بۆ فێرکاری دادەمەزرێنن؛ بڕی پارەی ئەم خەڵاتە ١ میلیۆن دۆلارە کە مامۆستا سورەیا موتەهەرنیا ئەم پارەیەی بۆ باشتربوونی پەروەردە و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی منداڵانی قوتابخانەکان و خەڵکی بێ‌دەرەتانی ناوچەکە تەرخان کردووە.