کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەڕەسێلکەکان دەگەڕێنەوە

23:44 - 28 رەشەمه 2721

ئەمڕۆکە دنیا ئامراز و زانستێکی جیاوازی هەڵبژاردووە بۆ دزەکردن لە نێو ڕیزەکانی دوژمندا. ئەو بابەتەی کە لە پاش شەڕی ساردەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ وردەوردە دەستی‌ پێ کرد و خەریکە گشتگیر دەبێتەوە، پەروەردە و ڕاهێنانی ئەو سیخوڕانەیە کە دەتوانن ئاتۆ بگرن لە دوژمن و زاڵ ببنە سەر خەنیمەکەیاندا. دیاریکردنی خاڵە لاواز و خاڵە بە قووەتەکانی سەرکردەکانی وڵاتێک لەو پرۆسانە بوو کە ئەم سیخۆڕانە ئەرکی دیاری کردن و ئاشکراکردنیان گرتبووە ئەستۆ. کاترین پرێز شەکدام ئەو ژنەی کە بە ناسنامەی فەرانسەوییەوە بەناوی بەناوی هەواڵنێر و کارناسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕیزەکانی سەرەوەی دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی، ئەم ڕۆژانە نێوی لە سەرۆی هەواڵە دوولایەنەکاندایە بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە وێبسایتی عەلی خامنەییدا هاتووە و ئێستا لە پاش ‌حەلەلا و بەزمێک کە ساز بوو نێوی لەو سایتە سڕایەوە کاترین بەرپرسی بەشی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە لە ئەنستیتۆی شەفەقنا لە بریتانیا و پاشان بە هۆی ئەو پێوەندییانەی سازی کردبوو، بۆ وتووێژ لە گەڵ کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆماری ئیسلامی داوەتی ئێران دەکرێت. بە پێی وتەکانی کاترین لە پاش پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی لەگەڵ کابرایەکی خەڵکی یەمەن دێتە سەر دینی پیرۆزی ئیسلام و لە نێوان ساڵەکانی 94 تا 97 بە هامشۆکردنی تەنانەت مانەوەی درێژخایەن لە ئێران وردەوردە ڕەخنە دەکاتە ڕیزەکانی فەندەمنتاڵیزم و بنەماخوازە دەمارگرژەکانی سەرەسەرەوەی دەسەڵات. ئەمە تازە دەستپێکی چیرۆکەکەی کاترینە، چیرۆکی بەسەرهاتێک کە ئێستا بە پێی دانپێدانانەکانی خۆی بووەتە چەکێکی بە‌هێز دژ بە سەرکردەکانی حکوومەتی ئێران. بە پێی وتەکانی وادیارە ئەم ژنە توانای دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی هەبووە. دژەسیاسەتی ڕۆژاوایەکان، بە‌هێز و بەقووەت نیشاندانی بڕیارەکانی خامنەیی لە بەڕێوەبردنی خواستەکانی و درووشمی باودڵی لایەنی دەسەڵاتدار ئەوەندە تێچووی نەبووە بۆ کاترین خانم. بەیارمەتی ئەم چەند فاکتەرە و وتووێژەکەی  لەگەڵ کاناڵی ئوفوق کە سەر بە سپای پاسدارانە ڕێگای خۆی خۆش کرد بۆ٩ بەیتی ڕیبەری. شەکدام بە ناو ژنێکی نەو موسوڵمانی شێعە مەزەبی  ئینگلیسی لە سەفەرێکدا بۆ ئێران لە گەل پرێس تی ڤی، ئاژانسی هەواڵدەری تەسنیم، میهرنیوز و هەروها تێهران تایمز، دەست دەکات بە هاوکاری و ساڵی 96 لەگەڵ ئیبراهیمی ڕەئیسی وتووێژێکی ئەبێت. نموونەی ئەو جۆرە ڕەخنانەی کردبوویە بەیتی ڕێبەرییەوە سەرپەرەشتی کردن بە سەر وێبسایتی عەلی خامنەیی بوو. حوسەینی نووشابادی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی میلی لە مەجلیسی شەورای ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ملدان بە هەبوونی پێوەندی و نێوانخۆشی سەرانی پایە بەرزی ئاسایش وئەمنیەت لە گەڵ کاترین شەکدام گوتی: دەبێ زۆر هوشیار بین و باش تاقی کەینەوە کە ئەم کەسە چلۆن توانیویە تا ئەو ئاستە نزیک بێتەوە لە بارەگای بەرپرسە پایە بەرزەکانی  ئاسایشی وڵات! ئەم دژکردەوە بوو بە ئەوەڵین دانپێدانانی و ئیدی کاترین بوو بە دوژمنی ڕاستەقینەی نیزام. لە کڵابهاوسدا کاترین دانی بەوە‌دانا کە چەندین و چەندجار بە نێو سیغە کردنەوە کە لە ئاینزای شیعەدا نەریتێکی باوە، لەگەڵ زۆرینەی کاربەدەستانی ڕژێمدا هاوسەرینیم کردووە وتەنانەت سەرەڕای ئاماژەکردن بە وردەکارییەکانی ئەو پێوەندییانە پێداگر بوو لە سەر ئەوەی کە نوێنەرێکی مەجلیس کە ئەندامی ؛ۆمیسیۆنی ئاسایش و ئەمنییەتی میلی بووە لە کاتی هاوسەرینی کردندا زۆر شتی نهێنی و گرنگی لە کۆبوونە نائاساییەکان درکاندووە و لە زۆر شتدا لە بنی کوولەکەی داوە. کەڵکوەرگرتن لەو جۆرە ئامرازانە پێشینەدار بووەو داموزراوە ئەمنییەکانی ڕووسیا لەوەدا شارەزاییەکی تایبەتیان هەیە. ڕاهێنانی ژنان لە بنکە ئەمنیەتییەکاندا  و خزاندنە نێو ڕیزەکانی دوژمنەوە میراتێکە کە کۆماری ئیسلامی لە باوەپیڕەیەوە س بە میرات بۆی ماوەتەوە و لەم چەند ساڵی دواییەدا ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی کەسایەتییە دژبەرەکانی ڕژێم کە ژمارەیەکی بەرچاون، لەو دەسکەوتانەیە کە کۆماری ئیسلامی بگەینێتە ئامانجەکانی خۆی. ئێستاش بە درکاندنی نهێنییەکان لە لایەن کاترین خانەوە دەبێ ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بڵێی کە ئەمە مامەڵەی کەسمان لە کەسە. کاترین شەکدام چاک دەیزانی کە سەرکەردەکانی کۆماری ئیسلامی لە باوەت پێوەندێیە سێکسییەکانەوە خاڵی لاواز و بەرچاویان زۆرە، هەر بۆیە بە قەبووڵی دژوارییەکی لەڕادەبەدەر لە پێوەندێیە سێکسییەکان لە گەل زۆر کەسان و ئەو جۆررەی کە خۆی دەڵێت نزیک بە سەد کەس توانییوییە دەستی بگاتە بەڵگە و دیکۆمێنتێکی زۆر. کاترین تەنانەت لە ڕۆیشتنی دیپلۆماتێکی ئیسراییلی بۆ وییەن و پێشنیاری شەرت و مەرجگەلێکی زۆرەملی بە کۆماری ئیسلامی نەخشێکی سەرەکی گێڕاوە. وتەکانی کاترین لەم دواییانەدا لە بارەی کارەساتی کوژرانی موحسنی فەخریزادە لە کاتی گەڕانەوەیان لە خانەباخەکەی فەخریزادە بۆ تاران سەرگوڵی ڕیسواییەکانی بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژێم بوو. لە حاڵێکدا پێشتر ئاژانسی هەواڵدەرییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە لەو کارەساتە ژنەکەی فەخریزادە لە پاڵدەستییەو بووە. بەڵام کاترین گوتبووی من بەر لەو کارەساتە سیغەی فەخریزادە کرابووم ئەمەش قووڵایی دزەکردنی ئەم سیخوڕە نیشان ئەدات ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە بەر پرسانی کۆماری ئیسلامی تا چە ڕادە لەگەڵ دابەزینی جەوهەری حەقیقی و سرشتی ڕاستەقینەی خۆیان ڕاهاتووە. ئەم مەغڵیوە تەنانەت هەندێک لە زانایانی دانیشتووی شاری قومی ناچار بە دەربڕینی دژەکردەوە کردووە و یەکێ لە ئەندامانی کۆمەڵگەی مامۆستایانی حەوزەی عیلمییەی قوم دەستپێشخەری کردوە و گوتوویە: من ئەم ژنە ناناسم و ئەگەر هەر بوختیانێک بۆ من درووست بکات دوورە لە ڕاستی. بەهەرحاڵ بارودۆخەکە ئەوەندە تێکەڵ‌پێکەڵە کە لە پاش گەڕانەوەی ئەم پەڕەسێلکە ئیسراییلە بۆ هێلانەکەی هێشتا ناوهێنانەکەشی ڕاچڵەکانێکە بۆ بەرپرسان و کاربەدەستانی لە پشت گوێی گا خەوتووی کۆماری ئیسلامی. قسەوباسی نکۆڵی لێکردن لە خاتوو کاترین هەر دێت و زیاد دەکات. لە تالیب‌زادە کەسایەتییە تاقانەکەی خامنەیی لە میدییاکانەوە بگرە تا گەورە زانایانی ئایینی و هێژا... هەموو ئەمانەی کە باس کرا ئەو بەسەرهاتە گاڵتەجاڕەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە: کابرایەک سەردانی هێزە ئینتزامییەکان دەکات و بە هەڵەداوان دەڵێت: تووتییەکەم ونبووە ئەوانیش دەڵێن باشە ئەمە چە پێوەندییەکی بە ئێمەوە هەیە؟ ئەویش دەڵێ: دەی باشە هەرچی جوێن و قسەی ناحەزی بە ئیمام و ئایەتوڵا خامنەیی بدات بیروبۆچوونی تایبەتی  خۆیە و هیچ پێوەندییەکی بە منەوە نێە. وادیارە ئەمانە ڕوانگەی شەخسی خاتوو کاترین خۆیە و پێوەندیی بە کەسەوە نییە.