کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە حیزبی کاری ئوسترالیا

23:02 - 16 جۆزەردان 2722

نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا سەردانی حیزبی کاری ئەو وڵاتەیان کرد. رۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، سەلاح پورئەسەد بەرپرسی پەیوەندیەکان و کامران سوھرابی ئەندامی بەشی پەیوەندیەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری بریزبنی ئوسترالیا، لە سەردانێکی فەرمیی دەفتەری گراھام پیریت نوینەری پارلمانی ئوسترالیا لە حیزبی کرێکار و بەرپرسی کومیتەی مافی مرۆڤ لە پارلمانی ئوسترالیایان کرد. لەم دیدارەدا کە نزیک بە یەک کاتژمێری خایاند دواین ئاڵوگۆڕەکانی ئێران ،دۆخی کورد لە ناوچەکە،پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و چەندین بابەتی تر خرانە بەرباس. نوێنەرانی حیزب نامەی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئاڵبەنیزی نێردرابوو گەیاندە دەستی گراھام پیرێت کە بۆ ناوبراوی بنێرێت. لەو دیدارەدا بە گشتیی لە لایەن نوینەرایەتیی حیزبەوە لەو وڵاتە، باسێکی چڕوپڕ لەسەر دۆخی نێوخۆیی ئێران و کوردستان و خۆپێشاندانەکان و ئەو گوشارانەی کە کۆماری ئیسلامی خستوویەتییەسەر خەڵکی ئێران و کوردستان و هەروەها باسی ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی کە بە هۆی کۆماری ئیسلامییەوە لە ناوچەکە و جیهاندا هاتۆتە ئاراوە و هەروەها پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و حکوومەتی ئوسترالیا کرا.