کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

15:47 - 17 جۆزەردان 2722

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەاڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی ئاخوندی، ٢٧ کۆبوونەەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی شیراز، ئیسفەهان، ساری، تەورێز، ورمێ، بجنوورد، خوڕەمئاوا، ئەراک، ئەردەبیل، ئەهواز، کەرج مەشهەد لەبەردەم بینای ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان لە شارەکانی کرمان، زنجان و بەندەرعەباس لەبەردەم بینای ئۆستانداریی بەڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی شیراز، ڕەشت، قەزوێن و کرماشان لە بەردەم بینای ئیدارەی کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتی، لە شارەکانی شووش، شووشتەر و دێزفوول لە بەردەم فەرمانداری شارەکان بەڕێوە چوو. لە لایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی شووش لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، دانیشتوانی شاری ڕۆبات کەریم لە نێو شەقامی شارەکە و کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی کشتوکاڵی ئیلام لە بەردەم ئۆستانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.