کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی گەمارۆ بەسەر رێژیمی ئێراندا لەلایەن عەربستانەوە

15:49 - 17 جۆزەردان 2722

عەرەبستان ١٦ کەس و ڕێکخراوی پێوەندیدار لەگەڵ سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران خستە لیستی ڕەشی ڕێکخراو و گرووپە تێرۆریستییەکانەوە. بەرپرسی ئیدارەی ئاسایشی وڵاتی عەرەبستان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ١٣ کەس و ٣رێکخراوی پێوەندیدار بە گرووپە تێرۆریستییەکانی پێوەندیدار بە سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێرانی خستۆتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە. بەپێی بەیاننامەکەی ئیدارەی ئاسایشی عەرەبستان، ئەو لیستە کە لەلایەن ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی دابینکردنی ماڵیی گرووپە تێرۆریستەکان ئامادە کراوە و ٦ کەسی دابینکەری ماڵیی گرووپەکانی" بووکوحەرام" لە نیجێریە و هەروەها" سەرایا ئەشتەر و سەرایا موختار کە سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران لە بەحرەین پشتیوانییان لێدەکا خراونەتە لیستی گرووپە تێرۆریستەکانەوە. هەروەها ئیدارەی ئاسایشی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ دابینکەرانی ماڵیی گرووپە تێرۆریستەکان، کەسێکی خەڵکی لوبنان و ٢ کەسی دیکەی ئێرانیی بە تۆمەتی هاوکاریی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران و دابینکردنی ماڵیی گرووپی حیزبوڵای لوبنان خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە. لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئیدارەی ئاسایشی عەرەبستاندا ناوی سێ کەس لەو کەسانەی کە ڕاستەخۆ لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پێوەندییان هەیە بەو شێوەیە بڵاوکردۆتەوە کە لە دابینکەرانی سەرەکیی ماڵیین بۆ گرووپە تێرۆریستەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی" عەلی قەسیر، خەڵکی لوبنان، مێقداد ئەمینی ئێرانی، مورتەزا مینایی ئێرانی".