کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

14:16 - 18 جۆزەردان 2722

لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ٢٢کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی، ڕەشت، ئەراک، تەورێز، بەندەرعەباس، ئیسفەهان، زەنجان، کرماشان، کەرەج، برووجێرد، شووش، مەشهەد، کرمان، ئیلام، ئەردەبیل، قەزوێن، یەزد و ئەهواز لە بەردەم ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بە ڕێوە چوو. هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی زانکۆی ئازادی تاران لە بەردەم بینای ئیداریی زانکۆکە، کرێکارانی شارەوانی شووش لە بەردەم فەرمانداریی شووش، کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و کرێکارانی شارەوانی تەورێز لە حەوشەی شارەوانی تەورێز و کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی پرۆژەی بیناسازیی ئاریا لە شاری تاران بەڕێوە چوو.