کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایکرۆسافت ٤١ ماڵپەڕی ئەرتەشی سایبێری ڕێژیمی ئێرانی داخست

14:22 - 18 جۆزەردان 2722

کۆمپانیی مایکرۆسافت، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەمریکا ٤١ ماڵپەڕی سەر بە ئەرتەشی سایبێری ڕێژیمی ئێرانی داخست. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری" ڕێجێستێر"، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی کۆمپانیای مایکرۆسافت، بەبڕیاری دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا ٤١ ماڵپەڕی سەر بە گرووپێکی ئەرتەشی سایبێری ڕێژیمی ئێران کە ئەرکیان هێرشی سایبێری بۆ سەر دامودەزگا دەوڵەتییەکان و پیشەییەکانی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێند بووە داخست. هەروەها ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاند کە، ئەو گرووپە کە بەناوی"بوریوم" ناسراون تەنیا ئەرکیان هێرش بۆسەر بەرپرسی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بووە. کۆمپانیای مایکرۆسافت هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەندامانی ئەو گرووپە خۆیان وەکوو خاوەن کار دەناسێنن و بە دروستکردنی پڕۆفایلی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تەنیا کاریان هەککردن و هێرشی سایبێرییە.