کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی سێ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە

14:44 - 18 جۆزەردان 2722

دوو کرێکار بە ناوەکانی جەهانگیر فەرهودیفەر، کوڕی چەنگیز و شایان فەرهودیفەر" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "قەرالەر"ی شاری ورمێ لە کاتی کارکردندا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەست دا. ئەم دوو کرێکارە لە شارەکی گوڵشاری ورمێ لە کاتی کارکردن بینایەکدا و بە هۆی تەوژمی باوە کەوتوونەتە خوارەوە و تووشی ئەم رووداوە بوون و هەر دووکیان هەر لەوێ گیانیان لەدەست داوە. هەروەها کرێکارێکی دیکە بە ناوی هێمن محەممەدی خەڵکی گوندی سەرهوویە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیمە کارەدا لە شاری سنە بە هۆی بەربوونەوە لە سەر ئامێری باڵابەر دەسبەجێ گیانی لە دەست دا .