کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەهێڵ دەرچوونی قەتاری مەشهەد ـ یەزد، دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

15:03 - 18 جۆزەردان 2722

بەهۆی لە هێڵ‌دەرچوونی قەتاری نێوان مەشهەد بۆ یەزد تا ئێستا ١٧ کەس کوژراوە و زیاتر لە پەنجا کەس بریندار بوون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم سەرلە بەیانی چوار‌شەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، شەمەندەفەری مەشهەد ـ یەزد، کە ٣٤٨ کەسی تێدابوو، لە ٥٠ کیلۆمیتریی شاری تەبەس لە ‌هێڵ دەرچوو و بوو بەهۆی گیان‌لەدەستدانی ١٧ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٥٠ کەس. حەسەن مووسەوی، جێگری شیرکەتی "ڕێگای ئاسن" وتی هۆکاری ئەو ڕووداوە بەرکەوتنی قەتارەکە لەگەڵ ماشینێکی تایبەت بە ڕێگاوبان(بێڵ میکانیکی) بووە و دۆخی تەندروستیی بەشێکی زۆر لە برینداران ناجێگیرە وئەگەری ئەوە هەیە کە ئاماری کوژراوان بەرزتر ببێتەوە.