کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی تێرۆریستیی بۆ سەر هەولێر

14:45 - 19 جۆزەردان 2722

کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە و لە ڕێگای میلیشیاکانییەوە لە عێراق، هێرشی کردە سەر هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان. شەوی ڕابردوو ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی ئێرانیی خۆی بە ڕێگای هەولێر _ پیرمامدا تەقاندەوە و لە ئاکامی ئەم کردەوە تێرۆریستییە سێ هاوڵاتیی بریندار بوون و زیانێکی بەرچاو بەر خانوو و دووکان و ماشینی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو شەقامە کەوت. ئەمە چەندەمین جارە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرکات گوشارێکی نێونەتەوەیی لەسەر دەبێ یان ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەری، هێرش دەکاتە سەر هەولێر و بەمشێوەیە دەیهەوێ ورەی هێزەکانی خۆی ڕاگرێ و بە جێگای وڵاتانی زلهێز تۆڵە لە هەولێر دەکاتەوە.