کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد کە سەفەر بۆ ئێران نەکەن

14:55 - 19 جۆزەردان 2722

ئەمریکا پاش پەسەندکردنی بڕیارنامەی شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بەدژی ئێران، هوشدار بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لەهەمبەر مەترسییەکانی سەفەر بۆ ئێران دەدا و داوایان لێدەکا بۆ ئێران سەفەر نەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا پاش پەسەندکردنی بڕیارنامەی شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بەدژی ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای هۆشدار بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لەهەمبەر مەترسییەکانی ڕفاندن و دەسبەسەرکردن لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کردووە کە بەهیچ شێوەیەک لە ئێستادا سەفەر بۆ ئێران نەکەن. لەبەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەمریکایی کە سەفەریان بۆ ئێران کردبوو و یا نیشتەجێی ئەو وڵاتەن، بە تۆمەتگەلێکی ساختە دەسبەسەر و زیندانیی کراون و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بەمەبەستی باج وەرگرتن لە ئەمریکا، خوێندکارانی زانکۆ، ڕۆژنامەنووسان و بازرگانەکان بەتۆمەتی سیخوڕی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەسبەسەر دەکەن.