کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران، چالاکیی دوو کامێرای چاودێریی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی ڕاگرتووە

14:58 - 19 جۆزەردان 2722

ئاژانسی وەزی ناوکیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە، بڕیاری دەسپێڕانەگەیشتنی دوو کامێرای چاودێریی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیمان لە دامەزراوە ناوکییەکانمان دەرکردووە. ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە، لەکاردانەوە بە پەسەندکردنی بڕیارنامە بەدژی ئێران لەلایەن شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییەوە، لە ئەمڕۆوە کامێرا چاودێرییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە دامەزراوە ناوکییەکانمان دەکوژێنینەوە. هاوکات محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ئاژانسی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، پەسەندکردنی بڕیارنامە بەدژی ئێران لەلایەن شۆرای بڕیاردەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییەوە بە دژایەتیی سیاسیی تاران و هێرشی دەروونی ناوبرد و وتی: کاردانەوەی ئێمە لەهەمبەر ئەو بڕیارە تەنیا ئیزن نەدان بە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بۆ لێکۆڵینەوە نابێ.