کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

15:14 - 19 جۆزەردان 2722

هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەک بە ناوی "واحید حەمزە" خەڵکی گوندی ساروقامیش سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. جێ ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بە بنەماڵەکەشیان ڕانەگەیاندووە بە چ هۆکارێک دەسبەسەر کراوە.