کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کڕیکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر

15:25 - 19 جۆزەردان 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی کوتول سەر بە شاری خۆی لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، "ئیسحاق عەلیزادە" خەڵکی شارۆچکەی کوتول سەر بە شاری خۆی، کە بە مەبەستی کرێکاریی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو لە کاتی کارکردندا بە هۆی تەزووی کارەباوە لە شاری هەولێر گیانی لەدەست دا. شایانی باسە کە بەهۆی هەڵاوسانی ئابووری و نەبوونی کار و دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی کارکردن ڕوو دەکەنە باشووری کوردستان و بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارستن لە شوێنی کار بە دەیان کەس تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن.