کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی پەنابەرێکی کورد لە بولغارستان، پاش ١٨ مانگ

15:35 - 19 جۆزەردان 2722

پەنابەرێکی خەڵکی شاری ورمێ بەناوی "ئارمان ئەشرەفی" پاش ١٨ مانگ لە وڵاتی بولغارستان چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ئارمان ئەشرەفی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ، ١٨ مانگ لەمەوبەر بەهۆکاری سیاسی، زێدی خۆی بەجێهێشت و بەروە وڵاتانی ئورووپایی ڕۆیشت و بنەماڵەکەی تا وڵاتی بولغارستان زانییارییان هەبوو لەسەری، بەڵام وێڕای بە دواداچوونی بنەماڵکەی، پاش تێپەڕبوونی ١٨ مانگ تا ئێستا لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە وڵاتی بولغارستان هیچ زانییارییەک لەبەر دەست‌دا نییە.