کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی شەش هاوڵاتیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە

14:23 - 21 جۆزەردان 2722

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای سێدارەی شەش هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام ، کرماشان و ورمێ جێبەجێ کرا. سێ هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ بەیانی ڕاد"، "خەسرەو تارک" و "ستار ئەرغەندە" بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەندیخانەی ناوەندیی "ئیلام" سزای لە سێدارەدانیان جێبەجێ کرا. دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی "وەحید بێهمەرام" خەڵکی "ورمێ" و "قلیچ شکوویی" خەڵکی گوندی "نیچەڵان" سەر بە شارۆچکە "سێرو" ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کرا. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردودا هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی "ئەیووب لەتیفی" لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا.