کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سنە

14:24 - 21 جۆزەردان 2722

هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاپوور مورادی" خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری "سنە" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. جێ ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بە بنەماڵەکەشیان ڕانەگەیاندووە بە چ هۆکارێک دەسبەسەر کراوە.