کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی وێنە و بەنێری خومەینی و خامنەیی و هێرش بۆ سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە چەند شاری ئێران

15:00 - 21 جۆزەردان 2722

وێنە و بەنێری خومەینی و خامنەیی لە شارەکانی قوم و تاران لە لایەن خەڵکەوە ئاگریان تێبەردرا و هێرشکرایە سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە شاری مەشهەد . ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شارەکانی تاران و قوم وێنە وبەنێری خومەینی، ڕێبەر پێشوو و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و خامنەای ڕێبەری دیکتاتۆری ئێستای ڕێژیم لەلایەن لاوەکانی ئەم شارانەوە ئاگریان تێبەردرا. هەروەها هەمان ڕۆژ لاوەکانی شاری مەشهەد پاسگایەکی ڕێژیمیان کردە ئامانجی ئاگر و بێنزین و بوومبی دەنگی و ئاگریان تێبەردا. شایانی باسە کە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لە ئاخوندەکان گەیشتۆتە ئاستێک کە شارێک سەرکوت دەکەن لە چەند شاری دیکە و لە سووچێکی دیکەی ئێرانەوە ناڕەزایەتیی خەڵک سەرهەڵدەدا.