کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بە باتۆمی کارەبایی بۆ سەر کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان

15:30 - 23 جۆزەردان 2722

هێزە چەکدارەکان و یەکە تایبەتەکانی ڕێژیم، لەشاری تاران بە باتۆمی کارەبایی هێرش دەکەنە سەر خانەنشینکراوانی دایبنکردنی کۆمەڵایەتیی و زۆر کەسیان بریندار دەکەن. ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگەواز و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوختە، خانەنشینکراوانی ئیدارەی دەبینکردنی کۆمەڵایەتیی لە هەموو شارەکانی ئێران بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییەکان پاش یەک حەوتوو ئێستاش بەردەوامە و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لەتاران و زۆربەی شارەکانی دیکەی ئێران بە باتۆمی کارەبایی هێرش دەکەنەسەر خەڵکی خۆپێشاندەر و زۆربەی ئەو خەڵکە بەساڵاچووە بریندار دەکەن. خەڵکی خۆپێشاندەر و ناڕازیی بە دروشمی مەرگ ونەمان بۆ دەوڵەتی ناکارامە و وەزیری کار دەبێ دەس‌لەکار بکێشیتەوە و هەروەها دروشم‌گەلێک بەدژی بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران، ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بوونەوە.