کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاریی ئەمریکا بۆ ناساندنی تۆڕی ماڵیی سپای پاسداران

15:33 - 23 جۆزەردان 2722

ئیدارەی ئاسایشی دیپلۆماتیکی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، لەلاپەڕەی فەرمیی"بەرنامەی خەڵات بۆ دادپەروەری"ی، خۆی، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند هەر کەس بتوانێ زیان بە تۆڕی ماڵیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بگەیەنێ تا ١٥ میلیۆن دۆلار خەڵات دەکرێ. لەو ئاگادراییەدا هاتووە کە سپای پاسداران و هێزی قودسی سپا، بۆ دابینکردنی ماڵیی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆی لە سەراسەری جیهان و بۆ دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا کەڵک لە مکانیزمی جۆراوجۆر وەردەگرێ. هاوکات وەزیری ئەمنییەتی ئارژانتین ڕۆژی یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ماهان ئەیری ئێرانی کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکایە ڕاگرتووە و پاسپۆرتی پێنج خزمەتگوزارەکەی کە ئێرانی بوون دەستییان بە سەر داگیراوە. لەو پێوەندییەدا "ئەردوو میلمان"، ئەندامی کۆمیسیۆنی زانیاریی پەرلمانی ئارژانتین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٤٠١ی هەتاوی، بە ڕۆیتێرزی ڕایگەیاند بەپێی ئەو زانیارییانەی وەدەست ئێمە کەوتوون ئە وفڕۆکەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاری ئیتلاعاتیی لەلایەن سپای پاسدارانەوە هاتووەتە ئەم وڵاتە. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە سپای پاسداران و هێزی قودسی سپا لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان.