کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پووچەڵ‌کردنەوەی پیلانێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە تورکیە

15:38 - 23 جۆزەردان 2722

بەرپرسێکی پلەبەرزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە، پیلانێکی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلییەکان لە تورکیە پووچەڵ کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ "میللی ئیسرائیل" ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمنیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە تورکیە پیلانێکی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئامانجیان ئەوە بوو هێرش بکەنە سەر خەڵک و شوێنە پێوەندیدارەکان بە ئیسرائیل، پووچەڵ کرایەوە و بەرپرسانی ئەمنییەتیی تورکیەیان لەو پیلانە تێرۆریستییە ئاگادار کردووە و داوایان کردووە کە بەدژی بناغەی هەوڵی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاکی تورکیە هەنگاوی جیددیتر بگرنە بەر. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پیلانە تێرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە، وڵاتی ئیسرائیل ١٠ ڕۆژ پێشتر بە هاووڵاتییانی خۆی ڕاگەیاندبوو کە بۆ وڵاتی تورکیە سەفەر نەکەن، شۆرای نیشتمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەڵگەی متمانە پێکراو هەیە لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پیلانی تێرۆرکردنی بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە تورکیە داڕشتووە و تا ئێستاش هەڕەشەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بەردەوامە و هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە سەفەرکردن بۆ تورکیە خۆ دەبوێرن.