کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی ٩هاووڵاتیی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا

15:42 - 23 جۆزەردان 2722

لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ٩هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتگەلی جۆراوجۆر لە سێدارە دران. ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ناسنامەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین کە لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە دراوە ئاشکرا بوو و بە هەژمار کردنی ئەو حاڵەتە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٩ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تۆمەتگەلی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بەشیک لەو هاووڵاتییانە کە لە سێدارە دراون هیچ تاوانێکیان بەسەر‌دا ساغ نەبووەتەوە تەنیا قازیی پەروەندەکە بە دەسەڵاتی خۆی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکردوون. کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ماوەی پێنج ڕۆژەدا تەنیا لە بەندیخانەکانی کرماشان، ئیلام و ورمێ و ٩بەندکراوی کوردی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە داوە.