کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکدان و بەتاڵانبردنی شوێنەوار و ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە

15:27 - 24 جۆزەردان 2722

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای لۆڕستان بە چڕیی هەوڵی تێکدان و تاڵانی بەشێک لە شوێنەوار و ئاسەوارە مێژووییەکان دەدا. ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شاری خۆڕەماوا سەر بە پارێزگای لۆڕستان بەرەنگاری پیلانی تێکدان و تاڵانی ئاسەوار و شوێنە مێژوویەکانی ئەم شارە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بوونەوە و بە گرد بوونەوە لە بەرانبەر ئەم شوێنەوارانەدا نەیانهێشت ئەم شەریکانە کە سەر بە سپای پاسدارانن شوێنەکە تێکبدەن. سپای پاسداران بە بیانووی ساز کردنی بینا و شوێنی گەشتیاری لە هەوڵدایە ئەم شوێنەوارە مێژوویانە تێکبدات و تاڵانیان بکات .