کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی ١٣٣ کەس لە تەقینەوەی کارگەی ماددەی شیمایی کاوە لە فیرووزئاباد

15:33 - 24 جۆزەردان 2722

لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەی کەربۆنات سدیۆم لە فیرووزئاباد لە پارێزگای فارس، ١٣٣ کەس بریندار بوون. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان ڕۆژی دووشەممە٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی ماددەی شیمیایی لە شاری فیرووزئاباد سەر بە پارێزگای فارس، ١٣٣ کەس بریندار بوون. لەو پێوەندییەدا وەحید حوسێنی، بەڕێوەبەری زانکۆی زانستی پزیشکیی شیراز ڕایگەیاند کە ئەو تەقینەوەیە بەهۆی دزەکردنی گازی یەکێک لەکۆگاکان بووە کە بریندار بوون و ژاراوی بوونی ١٣٣ کەسی لێکەوتەوە. جێی ئاماژەیە کە بەهۆی ئەو ڕووداوە و بڵاوبوونەوەی گازە ژاراوییەکان ڕێگەی هاتووچۆی نێوان فیرووزئاباد ــ جێم داخراوە.