کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرماندراوکردنی دوو پسپۆڕی ناوکیی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

15:36 - 24 جۆزەردان 2722

ئیسرائیل دوو پسپۆڕی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی لە دوو شوێنی جیاواز دەرمانداو کرد و ئێرانیش وتی خۆیان مردوون . ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری بەرپرسێکی پلە بەرزی ڕێژیم و سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی ئێرانییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران ئیسرائیلی بە دەرمانداوکردنی دوو زانای ناوکیی خۆی تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاندووە کە جارێکی دیکە ئیسرائیل دوو زانای ناوکیی ڕێژیمی ئێران بەناوەکانی "کامران ئاغامەولایی و ئەیووب ئێنتێزار"ـی لە ڕێگەی دەرمانداوکردنەوە لە دوو شوێنی جیاوازی دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم کوشتووە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەیووب ئێنتێزاری کە ئەندازیاری هەوا فەزای خوێندووە و لە یەکێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەیی سەربازیی دەکرد و کامران ئاغامەولایی کە ئەویش زەوی ناسیی خوێند‌بوو، لە دوو شوێنی جیاواز و بە مەودای چەند ڕۆژێک لەلایەن ئیسرائیلەوە ژەهریان بۆ کراوەتە ناو خواردن و لە ئاکامدا بەو هۆیەوە کوژراون، ئیسرائیل لەو ڕێگەیەوە هەوڵ دەدا "شەڕی سێبەر" بکا بە مەبەستی هێرش کردنە سەر هێزەکانی نیزامیی و ناوکیی ڕێژیمی ئێران و بەم شێوەیە هەموو بەرنامە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی تێکداوە و سەری لي هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی شێواندووە. شایانی باسە کە لە ماوەی ٢٢ ڕۆژی مانگی جۆزەرداندا ٦ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە لایەن ئیرائیلەوە یان تێرۆر کراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراون.