کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: پێشێلکارییەکانی تاران لە هەمبەر ئاژانس، گەڕانەوە بۆ بەرجامی قورستر کردووە

15:38 - 24 جۆزەردان 2722

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: پێشێلکاریی و سەرپێچییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵام نەدانەوە بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، بووژانەوەی بەرجامی پڕ کێشەتر کردووە. ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی‌دا لە واشینگتۆن وتی: ڕێژیمی ئێران ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ بەرجامی بە بابەتگەلێک کە پێوەندی بە بەرجامەوە نییە دژواتر و پڕ کێشەتر کردووە و ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام دەبێ زۆر خێرا بڕیار بدا، کاروباری بەرجام پێشتر زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر کرابوون بەڵام ڕێژیمی ئێران بۆتە هۆکاری تێکدانی ڕێککەوتنەکانی بەرجام بە هێندی بابەت کە پێوەندییان بە ڕێککەوتنی بەرجامەوە نەبووە.