کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری کاری ڕێژیم

16:23 - 24 جۆزەردان 2722

حوجەتوڵڵا عەبدولمەلەکی، وەزیری کار و خۆشبژیوی کۆمەڵایەتی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بەشێوەی فەرمیی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. دوو مانگ پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە سەر کار لابردنی حوجەتوڵلا عەبدولمەلەکی وەزیری کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی،لە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسیدا، بەهۆی ناڕەزایەتی بەرپرسانی دەوڵەتی ڕەئیسی و کارگێرانی وەزارەتی تەعاون، لە چالاکی و کردەوەی ناوبراو و پەرەسەندن و چڕتربوونەوەی نارەزایەتیی کرێکاری و خۆپیشاندانی سەرتاسەری خانەنشینکراوان، ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کاتێکدا کە کەمتر لە یەک ساڵ بوو وەک وەزیری کار لە دەوڵەتی سیزدەیەم لەلایەن رەئیسیەوە هەڵبژیردرابوو، بە فەرمی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ناوبراو لە ماوەی دەسەڵاتیدا کۆمەڵێک دروشمی بریقەداری بە خەڵک دابوو کە هیچیان نە جێبەجێ دەبوون و نە جێبەجێ کردن، "دروستکردنی ماشینی لامبورگینیی ئێرانی، دامەزراندنی یەک ملیۆن پیشە، دامەزراندنی یەکەی بەرهەمهێنان بە یەک میلیۆن تمەن و چارەسەرکردن و دیتنەوەی ڕێکارێک بۆ دابەزینی نرخی دۆلار" کۆمەڵێک دروشمی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم بوو.