کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی پێشووی حیزب لە مەهاباد

01:51 - 25 جۆزەردان 2722

کاک ڕەحمان خانزاد، ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری مەهەباد ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی کاک ڕەحمان خانزاد، ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی گوندی خوڕخەڕەی شاروێران، ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک ڕەحمان لەساڵی ٧١ی هەتاوییەوە دەبێ بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە ساڵی ٧٢ی هەتاوی پاش ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی گرینگی حیزبی بە سەرکەوتوویی، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و بەتوندترین شێوە ئەشکەنجە دەکرێ و دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونیی ناوبراو، بەڵام بەو حاڵەشەوە تا دواساتەکانی ژیانی دەستی لە ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات هەڵنەگرت و سەرەڕای تێکچوونی باری دەروونیی پێشمەرگە وحیزبی دێموکراتی بە دڵ و بە گیان خۆش دەویست. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕین خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک ڕەحمانی خانزاد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.