کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی بەرەیەک دژ بە کۆماری ئیسلامی

14:04 - 25 جۆزەردان 2722

ئیسرائیل بە چڕیی لە هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی سەربازی و سیاسی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هاوکات لە گەڵ سەفەری جەو بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکدا وتی: ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کە دوژمنێکی هاوبەشیان وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە دەبێ بەرەیەک بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا دروست بکەن کە بتوانێ لە کاتی پێویستدا ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران ببێتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئیسرائیل بەردەوام هێرشی کردۆتە سەر ڕێژیمی ئێران و نەیشاردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناهێڵێ ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی بگا بەڵام کۆماری ئیسلامی کە ٤٣ ساڵە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل دەکا نەیوێراوە بۆ جارێکیش وڵامی هێرشەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە، عێراق و تەنانەت لە نێوخاکی ئێرانیش بداتەوە.