کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ

14:18 - 25 جۆزەردان 2722

کەیوان ڕەشۆزادە بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە. کەیوان ڕەشۆزادە بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ کە پێشتر سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە، لە ڕۆژی دووشەممە٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاویەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە پێنەدانی مرەخەسی و ڕێگری کردنی بەرپرسانی بەندیخانە لەو داوایە، مانی لە خواردن گرتووە. ڕۆژی ڕابردوو و دوای ئەوەی کەیوان ڕەشۆزادە بەندکراوی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرتووە، ئەو بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە. کەیوان ڕەشۆزادە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی، عەبدولعەزیز محەممەد پوور و نایب حاجی پوور لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ دەسبەسەرگەی ئەو ناوەندەی ڕێژیم لە ورمێ گوازرانەوە. جێ ئاماژەیە کە کەیوان ڕەشۆزادە خێزاندارە و لە کاتی دەسبەسەرکرانی دا تەنیا ٣ مانگ بووە کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.