کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان ١٩ کەس و ناوەندی پێوەندیدار بە حوسییەکان و سپای پاسداران دەخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە

14:32 - 25 جۆزەردان 2722

بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە ١٩ کەس و ناوندی پێوەندیداربە سپای پاسدارانی ڕیژیمی ئێران و حوسییەکانی یەمەنی خستۆتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی "واس" بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی عەرەبستانی سعوودی ڕۆژی سێشەممە ٢٢٤ی جۆزەردان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ١٩ کەس و ناوندی بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن ڕیژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکردێ خستۆتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە. لەو راپۆرەتەدا هاتووە کە پادشایی سعوودی پێداگرە لە سەر ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەو میلیشیا تیرۆریستانە و ئەو کەس و ناوەندانەی کە هاوکاریی ئەو گرووپانە دەکەن بۆ ئەوەی گیان و ماڵی خەڵک و ئاسایشی ناوچەکە بخەنە مەترسییەوە. لە درێژەی بەیاننامەکەی بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی وڵاتی سعوودیدا هاتووە کە تەواوی سەرمایە و دارایی ئەو ١٩ کەس و ناوەندە ڕاگیراوە، هەر چەشنە مامەڵەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو کەس و ناوەندانە قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.