کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کاسبکاران دژ بە گرانی و ماڵیات لە ئێران

15:52 - 25 جۆزەردان 2722

لە درێژە و بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە گشتییەکان لە ئێران، کاسبکارانی ئیلام ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دژ بە گەڵاڵەی نادادپەروەرانەی ڕێژیم دژ بە کاسبکاران دەربڕی. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بازاڕیان و کاسبکارانی خەڵکی ئیلام بە هۆی گرانی و ساردی بازاڕ و سەپاندنی ماڵیاتی زوورەملێ رێژیم بەسەریاندا دووکان و بازاریان داخست و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست و دروشمیان دژ بە دەسەڵات و گرانی بەرزکردەوە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا بازاڕیان و دووکاندارانی شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە هۆکاری گرانی لەڕادەبەدەر و سەپاندنی ماڵیاتی زوورەملێ بە سەر ئەم چینەدا دەسیاندایە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەدەم بینای گشتیی ماڵیاتی شارەکەیاندا و ڕژانە سەر شەقامەکان.