کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی دووبارەی ڕێژیم بۆ ناردنی مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان

16:42 - 25 جۆزەردان 2722

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە سەر بەرنامەی ناوکیی ئێران، "وێنە ماهوارەییەکان" نیشانیانداوە کە ئێران خۆی بۆ ناردنی مووشەکی ماهوارەهەڵگر بۆ بۆشایی ئاسمان ئامادە دەکا. لە گرتەیەکدا کە شیرکەتی تەکنۆلۆژیی "ماکسار" ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە، لە «وێستگەی بۆشایی ئاسمانی خومەینی» لە پارێزگای شیراز، خۆ ئامادە دەکا بۆ ناردنی مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان. هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێدپرێس لەمبارەوە ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران، ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئێران دەیهەوێ مووشەکی ماهوارەهەڵگرە بنێرێ بۆ بۆشایی ئاسمان نەداوەتەوە. ئەمریکا لەو بارەوە دەڵێ کە هەوڵی ڕێژیمی ئێران، بۆ ناردنی مووشەکی ماهەوارەهەڵگر پێشێلکردنی بڕیارنامەی شۆڕای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و داوا لە تاران دەکا کە هیچ چەشنە چالاکییەک لە پێوەندی لەگەڵ مووشەکی بالستیکی هەڵگری کلاوەکی ناوکیی ئەنجام نەدا.