کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر ٢ کەس و ٩ کۆمپانیای ئێرانی

15:12 - 28 جۆزەردان 2722

ئەمریکا دوو کەسی ئێرانی و چینی و هەروەها ٩ کۆمپانیای ئێرانی، چینی و ئیماراتی، بەهۆی دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوەوە. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، محەممەد سەعید ڕۆکنەدین، هاووڵاتیی ئێرانی و جینگ فێنگ، هاووڵاتیی چینی و هەروەها کۆمپانیاکانی پێترۆشیمی"فەناوەرانی ئێران، خارک، مارۆن، فیوچێر گیت، کۆمپانیای کەشتیڕانی" جی ئیکس" کۆمپانیا بازرگانییەکانی" یووچێم جێنراڵ" و " ئێسکای زوون"ی سەر بە ئیماراتی عەرەبی و هەروەها کۆمپانیا چینییەکانی" کین وێل ئینتێرنەشناڵ" و " تیم فۆرد ئینتێر پرایز" بەهۆی دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران، خرانە لیستی گەمارۆکانەوە. هەرلەم پێوەندییەدا بڕایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و زانیارییە ماڵییەکان وتی: لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا، ئێمە بەکەڵک وەرگرتن لە یاسای گەمارۆکان گەمارۆی زیاتر بەسەر هەناردەکردنی نەوت و پیشەی پێترۆشیمی ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنین.