کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاواهەنگیی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران لە سووریە

15:23 - 28 جۆزەردان 2722

ڕۆژنامەی واڵێستریت ژۆرناڵ نووسی: زۆربەی هەرەزۆری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بە ئاگاداری وهاواهەنگیی ئەمریکا بووە. ڕۆژنامەی واڵێستریت ژۆرناڵ، ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا، سەبارت بە هاوکارییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا نووسی: زۆربەی هەرەزۆری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بە ئاگاداریی و هاواهەنگیی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا وفەرماندەکانی پێنتاگۆن بووە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەو هاواهەنگییە پێشتر ڕانەگەیێندراوە و بە شێوەیەکی زۆر نهێنی ماوەتەوە و سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەمریکا پشتیوانیی لە هاوپەیمانەکەی خۆی ئیسرائیل دەکا، بەبێ ئەوەیکە بچێتە نێو شەڕەکانی ئیسرائیل بەدژی ڕێژیمی ئێرانەوە. هەرلەم پێوەنییەدا دێنیس ڕایس، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای ئاماژە بە پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی واڵێستریت ژۆرناڵی وتووە کە، ئەمریکا بەهەستکردن بە بەرپرسایەتیی هاواهەنگیی هەیە لەگەڵ ئیسرائیل و ئاگاداری هێرشەکانی ئیسرائیلە بەدژی بنکە و مۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە.