کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دەیان مامۆستای کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە

15:37 - 28 جۆزەردان 2722

هێزەکانی ڕێژیم لە شارەکانی دیواندەرە، مەریوان ، سەقز، و سنە ٤٥ مامۆستای قووتابخانەیان دەسبەسەر کرد. لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٤٥مامۆستای کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون کە ٢٢ کەسیان بە ناوەکانی ١_ خالید عەبدوڵڵایی ٢_ محەممەد فەتاحی ٣_ سلێمان عەبدی ٤_ عەزیز مەرزی ٥_ لوقمان ئەڵڵا مورادی ٦_ ئەحمەد قادری ٧_ کەیوان محەممەدی ٨_ خالید شێخی ٩_ ئەنوەر فەرەج زاد ١٠_ سەید سەلاح حوسێنی ١١_ تاهیر حامیدی ١٢_ زاهید مورادی ١٣_ ئاوات ڕەزەوی ١٤_ فاتیح غەفاری ١٥_ تاهیر قادرزادە ١٦_ ئیسماعیل ڕێحانی ١٧_ ئامانج ئەمینی ١٨_ حوسێن محەممەدی ١٩_ قادر یەسرابی ٢٠_ د. حیسام خاکپوور ٢١_ حەسەن ڕەحیمیان ٢٢_ موحسن شکوهی خەڵکی شاری سەقز و ٩ کەس بە ناوەکانی ۱ـ ئارام قادری ۲ـ تەحسین مستەفایی ۳ـ سەیوان سلێمانی ۴ـ بەختیار ئەحمەدی ۵ـ خالید مینبەری ۶ـ ناسێح مورادی ۷ـ سمایل ئەمینی ۸ـ سەلاح حەبیبی ـ ئارام محەممەدی خەڵکی شاری مەریوان و هەروەها ٩ مامۆستا بە ناوەکانی ۱ـ سەلاح حاجی میرزایی ۲ـ محەمەد رەزا مورادی ۳ـ مریەم ئەحمەدی ۴ـ ڕەزا ئەلیاسی ٥_ بەها مەلەکی ٦_ جەبار پاکزاد ٧_ فاتێح ئەسەدی ٨_ غەیاس نیعمەتی ٩ بێهزاد قەوامی خەڵکی سنە و هەروەها ٥ کەسیشیان بە ناوەکانی "پەرویز ئەحسەنی" "ئۆمێد شامحەممەدی" "عوسمان ڕەزایی" "هیوا قوریشی" "کاوە محەممەد زادە" خەڵکی شاری دیواندەرەن کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون. جێ ئاماژەیە کە دوای کۆبوونەوەی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی و نەبوونی بەرنامەی هاوتا سازی و پلەبەندی و دەسبەسەرکردنی نایاسایی چالاکانی پیشەیی و سێناریوی رژیم لە هەمبەر داواکاری مامۆستایان لە بانگەوازێکی گشتییدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان لە بەردەم بینای ئیداری فێرکردن و بارهێنان پێک هێنا و هێزەکانی رێژیم لە جیاتی گوێگرتن و چارەسەری کێشەکان دەستیان‌دایە سەرکوت و دەسبەسەر کردنی مامۆستایان.