کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی "داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان" بۆ ئازادکردنی مامۆستایان و خانەنشینکراوان

15:41 - 28 جۆزەردان 2722

ناوەندی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری ئازادکردنی خانەنشیکراوان، چالاکانی سینفی و مامۆستایانی دەسبەسەر کراو لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان بوون. لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی چالاکانی سینفی، مامۆستایان و خانەنشینکراونی ئێران و کوردستان، و شەپۆلی دەسبەسەر کردنەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، ناوەندی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ وڵامی ویست و داواکانی مامۆستایان، خانەنشیکراون و چالاکانی سینفی مامۆستایان بدرێتیەوە و خوازیاری ئازادکردنی خێرای دەسبەسەر کراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە بوون. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی مامۆستایان و فەرهەنگییان بۆ دابینکردنی ویست و داخوازییە سینفێیەکانیان بووە و دەبیرخانەی ناوەندیی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای داوا و جەخت کردنەوە لە سەر پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکان و دابینکردنی ویست و داخوازییە ڕەوا و بەجێیەکانی مامۆستایان، خوازیاری ئازادی خێرای هەموو ئەو مامۆستا و چالاکە سێنفی و خانەنشینکراوانەیە کە دەسبەسەر کراون.