کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرهەڵدانی قەیرانی بێ ئاوی لە ئێران و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم

14:38 - 29 جۆزەردان 2722

زیاتر لە ٢٧٢ شار و ٧هەزار گوند لە ئێران بە دەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن و بەرپرسانی ڕێژیمیش زۆر خەمساردن. ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەتابەک جەعفەری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەندازیاریی ئاو و ئاوەڕۆی ڕێژیمی ئێران، بە ئاماژە بە قەیرانی بێ ئاوی لە ئێران، وتی: ٢٧٢شار و ٧هەزار گوند لە ئێران لە دۆخی خراپی بێ‌ئاویی‌دان و دەبێ بە ماشین ئاویان بۆ بچێ. کارناسانی کەشناسی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە درێژەی ئەمساڵدا و بە تایبەت لە وەزری هاویندا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ئێران ژمارەی ئەو شار و گوندانەی کە بێ‌ئاون زۆر زیاتر بێ و دەشڵێن: هۆکاری بێ ئاویی لە ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی ناوچەکان بەنداوی دروست کردووە و ئەو بەنداوانەش بۆ بەرژەوەندی تایبەتی سپای تێرۆریستی پاسداران بە کار دێنێ و لە هەمبەر کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئێراندا خەمساردە و دۆخی ژیانی خەڵک بە لای کۆماری ئیسلامییەوە هیچ گرینگییەکی نییە.