کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دروستکردنی تونێلی ژێرزەویی نهێنی لە نەتەنز لە لایەن ڕێژیمەوە

14:47 - 29 جۆزەردان 2722

کۆماری ئیسلامی لە دامەزراوەی نەتەز بە نهێنی تونێلی ژێروەی دروست کردووە و بەرپرسانی ئەمریکاش دەڵێن: بڕیاری ڕێژیمی ئێران بۆ دروست‌کردنی ئەو تونێلانە واشینگتۆن نیگەران ناکا. ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، "نیۆیۆرک تایمز" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دروست‌کردنی تونێلی ژێرزەویی ڕێژیمی ئێران کرد کە بە نهێنی لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەز سەرقاڵی دروستکردنییەتی، کردووە و ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکایی لەسەر دروست‌کردنی ئەو تونێلانەی نەتەنز دەڵێن: ئەمریکا نیگەرانی دروستکردنی تونێلی ژێرزەویی نییە لەبەر ئەوەی پیویستی بە چەند ساڵ کات هەیە تا بە تەواوی بتوانێ ئەو تونێلانە تەواو بکا. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، ئەمریکا و ئیسرائیل لە بارەی ئامانجی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دروستکردنی تونێلەکان ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هەیە، ناوەندە زانیارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی ڕابروودا، بەرنامەکانی تاران لە سەر دروستکردنی تونێلی گەورە لە دامەزراوەکانی ناوکیی لە بەشی باشووری دامەزراوەی نەتەنزیان چاوەدێری کردووە، لەگەڵ تەواو بوونی ئەو تونێلانە ڕێژیمی ئێران هەوڵی دەدا دامەزراوەی سەرەکی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بباتە ژێر زەوییەوە و بیگوازێتەوە بۆ ژێر شاخ و کێوەکان بۆ ئەوەی لە لە ئەگەری هێرشکردن پارێزراو بێ. بەرپرسانی ئیسرائیلیش لەو پێوەندییەدا ڕایانگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران ناتوانێ بە ئاسانی کار لە سەر شاردنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندارو بکا لەبەر ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی زانییارییە لەسەر چەکی ناوکیی و دامەزراوە ناوکییەکانی تاران، ئەگەر ئیسرائیل بە تەنیاش بمێنێتەوە، بەهیچ شێوەیەک ناهێڵین ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.