کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری ئەفغانستان

14:50 - 29 جۆزەردان 2722

هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی"عوبەیدوڵا خارکووهی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری ئێران-ئەفغانستان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقە لە هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی"عوبەیدوڵا خارکووهی" دەکەن و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەست دەدا. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ناوچەی کونگ لە سنووری ئێران و ئەفغانستان لە کاتێکدا تەقە لە عوبەیدوڵا دەکەن کە ناوبراو ویستوویەتی بۆ سەردانی خزم و کەسوکارەکانی بچێتە گوندەکانی ئەفغانستان.