کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: ئامادەین وڵامێکی لێبڕاوانە و توندی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بدەینەوە

15:04 - 29 جۆزەردان 2722

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بەئاماژە بە هەوڵەکانی دەزگای زانیاریی ئیسرائیل بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیە وتی: ئیسرائیل هەرجۆرە هێرشێکی ڕێژیمی ئێران بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل وڵام دەداتەوە. بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیانننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، ئیسرائیل هەموو هەوڵێکی خۆی ‌دەدا کە پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیە پووچەڵ بکاتەوە و هەروەها ئیسرائیل لە ئامادەباشیی تەواوودایە کە هەرجۆرە هێرش و پێلانێکی ڕێژیمی ئێران بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە هەر شوێنێکی ئەو جیهانە بە خێراترین کات وڵام بداتەوە و ئیزن بە ڕێژیمی ئێران نادا کە بەرژەوەندی و هاووڵاتییانی ئیسرائیل رووبەڕووی مەترسیی بکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە. دەزگای زانیارییەکانی ئیسرائیل" مووساد" بە هاوکاریی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی تورکیە، پیلانێکی تێرۆری ڕێژیمی ئێرانی بەدژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیە پووچەل کردۆتەوە. شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران پاش کوژرانی چەند فەرماندەی باڵای سپای تێرۆریستی پاسداران لە تاران، بە ئاشکرا هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە و ڕایگەیاندووە کە تۆڵەی ئەو کوشتنانە دەکاتەوە.